بنەماکانی دروستنووسینی زمانی کوردی
DOI:
https://doi.org/10.36473/ujhss.v1i7.972الكلمات المفتاحية:
بنەماکانی دروستنووسین، دروستنووسینی کوردیالملخص
زمان ئامڕازی سەرەکی بیرکردنەوەو پەیوەندیکردن و شارستانییە، کە لە پیت، وشە، ڕستە، دەق،... پێکدێت، کە بۆ بەجێهێنانی پەیوەندیکردن و ئەرکی زمانی دێتەبەرهەم، نووسینیش نواندنی ئاخاوتنە بە وێنە، ڕێگایەکە بۆ پاراستنی زمان و بیرو ئەندێشەو ئەدەب و زانست و .....، باشترین و گونجاوترین هۆکاریش بۆ گەیشتن بە دروستی و تێگەیشتن و بەهەڵە لێکنەدانەوەی نووسین بەکارهێنانی ڕێنووسی دروستە.
دروستنووسین ئەو سیستەم و یاساو ڕێسایانەیە، کە لەنووسینی خودی زماندا جێبەجێدەکرێت، بۆ تێگەیشتن و دروستخوێندنەوەو بەدەستهێنانی واتای وشەو دەستەواژەکان، جیاکردنەوەی واتا جیاوازەکان، کە لەزماندا بوونی هەیە، هۆکاری سەرەکییە بۆ گەیشتن بە ڕێنووسێکی دروست و یەکگرتو.