ئێڵ بەگی جاف و لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری پێنجینەکانی

المؤلفون

  • د. سالار عزیز محمود

DOI:

https://doi.org/10.36473/ujhss.v1i7.967

الكلمات المفتاحية:

پێشبینیەکان، شیکردنەوە، بەراورد.

الملخص

  ئەم لێکۆڵینەوەیە  دەربارەی پێشبینیەکانی ئێڵ بەگی جافە کە لە قالبی شیعری چوارین یا پێنجین، گوایە پێش چەند سەد ساڵێک لەمەوبەر پێشبینی و پێشگوتنی بۆ رووداو و بەسەرهاتەکانی  سەردەمی ژیانی خۆی و پاش سەردەمی ژیانی خۆی لە رووی سەربازی و سیاسی و زانستی و کۆمەڵایەتییەوە بۆ داهاتوووی ناوچەکە و جیهان کردووە. لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەوڵ دراوە شیکارێک بۆ راستی و دروستی پێنجینەکانی شاعیر و کەسایەتییەکەی و ئەو دەسکاری و گۆڕانکارییانە بکات کە بەسەر تێکستەکەدا هاتوون؛ بە لەبەرچاوگرتنی ئەو خاڵەی کە لە هیچ کتێبێکی مێژوویی و ئەدەبی فارسی کۆندا باس لە کەسێک نەکراوە بە ناوی ئێڵ بەگی جاف. هەروەها بەڵگە و دەستنووس و دۆکیۆمەنتێکی واش لە کتێبخانە و ئەرشیفخانەکاندا نییە کە بە روونی ئاماژەی بۆ ئەم کەسایەتییە کردبێت. لەم تۆژینەوەکەدا وەڵامی ئەو پرسیارانەمان دەستدەکەوێت: ئایا ئێڵ بەگی جاف  کەسایەتییەکی خەیاڵییە یان راستییە؟ ئایا پێشبینی و پێشگۆییەکانی دروست کراون ، یانە؟ 

   لە تەوەرێکی تری تۆژینەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەو نووسەر و مێژوونووسانەی ئەدەبی کوردی دەکرێت کە باسی شاعیر و پێنجینەکەیان کردووە و شیکردنەوەی پێویستیان بۆ دەکات. هەروەها لە بەشێکی تری تۆژینەوەکەدا بەراوردێکی خێرا لە نێوان پێشبینیەکانی (نۆسترادامۆس) و ئێڵ بەگی جاف و  هەروەها لە نێوان( شاھ نعمت اللە ولی) و ئێڵ بەگی جاف کراوە و روونکراوەتەوە کە کاریگەرییەکی زۆری( شاھ نعمت اللە ولی) لەسەر پێشبینیەکانی ئێڵ بەگدا هەبووە. هەر لە تۆژینەوەکەدا بە کورتی باسی ئەوە دەکرێت کە بابەتی پێشبینی لە ئایینەکان و ئەدەبیاتی ئێرانیشدا هەبووە، لەگەڵ شیکردنەوەی هەندێک لە پێنجینەکانی لە رووی کێش و سەروا  و ناوەڕۆک و زمانەوە.

التنزيلات

تنزيل البيانات ليس متاحًا بعد.

التنزيلات

منشور

2019-11-17

كيفية الاقتباس

ئێڵ بەگی جاف و لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری پێنجینەکانی. (2019). مجلة الاستاذ للعلوم الانسانية والاجتماعية, 58(4 (1), 305-320. https://doi.org/10.36473/ujhss.v1i7.967

المؤلفات المشابهة

1-10 من 240

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.